ژیان نامه ی بیکه س
ناوی (فایق)و كوڕی (عبدالله به‌گ)ی كوڕی (كاكه حه‌مه)ی كوڕی (ئه‌لیاسه قۆجه)یه. بنچینه‌ی بنه‌ماڵه‌یان له قه‌ڵاچوالانه‌وه هاتووه‌ته سلێمانی و، خۆی له 1905 دا له سیته‌ك هاتووه‌ته دنیاوه كه دێ‌یه‌كه بیست كیلۆمه‌تر‌ه‌یه‌ك له باكووری ڕۆژه‌ڵاتی سلێمانی‌یه‌وه‌و، ئه‌وسا مه‌ركه‌زی قه‌زای شارباژیر بووه. عبدالله به‌گی باوكی له‌وێ (تابوور ئاغاسی) بووه. له دایكیشیه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی ئاغه‌له‌ره‌كانی سلێمانی‌یه.
ساڵی یه‌كه‌م‌و دووهه‌می ته‌مه‌نی له سیته‌ك به‌سه‌ربردووه‌و، پاشان ماڵیان هاتووه‌ته‌وه سلێمانی‌و، له ته‌مه‌نی سێ ساڵانا ئاوه‌ڵه‌ی ده‌رداوه. هه‌ر به مناڵی باوكی له حوجره‌ی فه‌قێ خستوویه‌تیه به‌ر خوێندن. له 1911دا باوكی به ئیشی میری نێرراوه بۆ خانه‌قی و له‌وێوه بۆ به‌غدا. له به‌غداوه ئه‌نێرێ به دوای ماڵ‌و مناڵه‌كه‌یاو ئه‌یانباته ئه‌وێ‌و، پاش ساڵێك خۆی چووه بۆ توركیا‌و ئه‌مانی له به‌غدا به‌جێ‌هێشتووه. ئیتر فائق باوكی نه‌دیوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌مه سه‌عیدی برا گه‌وره‌ی له ئاوی ده‌جله‌دا ئه‌خنكێ و دوابه‌دوای ئه‌و دایكیشی كۆچی دوایی ئه‌كاو فایق ئه‌كه‌وێته لای خاڵی. ئه‌ویش پاش چه‌ند مانگێك ئه‌مرێ‌و فایق‌و تاهیری برای بچووكی به بێ‌كه‌س ئه‌مێننه‌وه.
كه شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان دائه‌گیرسێ‌و ڕێی هات‌وچۆی به‌ینی به‌غداو سلێمانی ئه‌به‌سترێ، حاجی ئه‌مینی كاكه حه‌مه‌ی مامی له سلێمانی‌یه‌وه ئه‌نێرێته لای حاجی عه‌لی ئاغا كه له به‌غدا بووه، كه چاودێریی فایق‌و براكه‌ی بكا‌و هه‌ر میراتێكیان له باوك‌و دایكیانه‌وه بۆ مابێته‌وه بۆیان خه‌رج بكا. ئه‌ویش ئه‌یانداته ده‌ستی (حه‌به‌خان) ناوێك كه خێزانی ئه‌فسه‌رێكی خه‌ڵکی سلێمانی بووه له به‌غدا دانیشتووه.....
ژنه‌كه‌ش مه‌ردانه ئه‌یانخاته ژێر باڵی به‌زه‌ییی خۆی‌و ورده ورده پێ‌یشیان ئه‌خوێنێ. دوو سێ‌ساڵێك به‌م جۆره ڕائه‌بوێرن. له 1917 دا كه‌ساسی‌یه‌كی زۆریان تووش ئه‌بێ. له 1918 دا حه‌به خان ئه‌یانباته‌وه بۆ سلێمانی بۆ لای حاجی ئه‌مینی مامیان.
فایق له سلێمانی ئه‌خرێته قوتابخانه‌و له پۆلی سێهه‌ما وه‌رئه‌گیرێ‌و، تا ساڵی 1923 به‌رده‌وام ئه‌بێ له خوێندنداو، هه‌موو ساڵێ به یه‌كه‌م ده‌رئه‌چێ. له‌وساڵه‌دا له‌سه‌ر ئاره‌زووی مامی ئه‌چێته خوێندنخانه‌ی (علمیه) له كه‌ركووك. به‌ڵام بۆی ڕێ‌ناكه‌وێ له‌وێ بخوێنێ، ئه‌چێته به‌غداو ساڵی 1924 - 1925 له (دار العلوم) به‌سه‌رئه‌با. له‌وێ‌یش له‌به‌ر ده‌م بزێوی بژی‌و له ساڵی 1926 - 1927دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی. له‌وكاته‌دا سلێمانی ته‌نها پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندیی تیا بووه، ناچار تێی ئه‌چێ.
له‌و ساڵانه‌دا ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان ناچاری ئه‌كا دووكانێكی جگه‌ره‌چی‌یه‌تی بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش سه‌رناگرێ‌و ده‌س ئه‌كا به جگه‌ره‌و شقارته فرۆشتنی ده‌سگێڕو پاشان په‌نا ئه‌باته به‌ر (ئه‌شغاڵ)و به ڕۆژانه له ڕێگای عه‌ربه‌ت ئیش ئه‌كاو چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر ئه‌م ئیشه ئه‌بێ. له 1928 دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له هه‌ولێر ژیاوه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوالێ‌خۆش‌بوو (قاله‌ی ئایشه خان) ئه‌ندازیاری ئه‌شغاڵ بووه‌و سه‌رپه‌رشتیی كردنه‌وه‌ی ڕێگای هه‌ولێر - ڕه‌واندز - ڕایاتی كردووه، بێ‌كه‌س دۆستی له ئه‌شغاڵ دامه‌زراندووه. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بێ‌كه‌س ئه‌بێ به مامۆستای (زانستی)و له 1929 دا ئه‌بیسێ كه باوكی له مه‌رعه‌ش له توركیا مردووه. له ساڵی 1930 دا به هه‌ر ده‌ردی‌سه‌ریه‌ك بووه به‌دوای میراتی باوكیا ئه‌چێ بۆ توركیا، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به نائومێدی ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بوو ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌یلوول له دژی هه‌ڵبرژادنه ساخته‌كه‌ی دام‌وده‌زگای پاشایه‌تی ڕووی‌دا. بێ‌كه‌س یه‌كێك بوو له‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ی سه‌ركرده‌ییی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌یان كرد‌و برینداریش بوو تیایا. له‌ئه‌نجامی ئه‌و ده‌وره‌یدا ئه‌یگرن‌و ئه‌یخه‌نه به‌ندیخانه‌وه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م به‌شداربوون‌و سه‌ركرده‌یی‌یه‌ی له‌سه‌ر ئیشیش لای‌ئه‌به‌ن. شیعر به‌ناوبانگه‌كه‌ی (ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم...)ی له ناو به‌ندی‌یه‌دا وتووه.
(ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم...)
ئه‌ی وه‌ته‌ن مه‌فتوونی تۆم‌و شێوه‌تم بیركه‌وته‌وه
وه‌ختی به‌ندی‌ییو ئه‌ساره‌ت، پێ به ته‌وق‌و كۆته‌وه
من له زیكر‌و فیكی تۆ غافڵ نه‌بووم، وا تێ‌نه‌گه‌ی
حه‌پس و تێ‌هه‌ڵدان‌و زیلله‌ت تۆی له بیر بردۆته‌وه
به‌و خودایه‌ی بێ‌شه‌ریك‌و لامه‌كان‌و واحیده
عه‌شقی تۆ نه‌وعێ له دڵما ئاگری كردۆته‌وه
ئاگرێكی‌وا هه‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیته سه‌ر
قه‌ت گڕو كڵپه‌و بڵێسه‌ی تا ئه‌به‌د نه‌كوژێته‌وه
باسی مه‌حزوونی و كه‌ساسیی خۆت نه‌كه‌ی توخوا وه‌ته‌ن
چونكه به‌و باسه برین‌و زامه‌كه‌م ئه‌كولێته‌و
ماته‌مینی تا به كه‌ی، ده‌ی پێكه‌نه‌و سه‌ر هه‌ڵبڕه
موفته‌خیر به، شوهره‌تت وا عاله‌می گرتۆته‌وه
نه‌گبه‌تی لاچوو، سه‌عاده‌ت بۆته پشتیوانی تۆ
كه‌وكه‌بی به‌خت‌و فریشته‌ت به‌رزه، ئه‌دره‌وشێته‌وه
گه‌رچی به‌ینێكه زه‌لیل‌و دیلی ده‌ستی زاڵمی
نۆبه‌تی شادیته ئه‌مجا ناحه‌زت لێك‌بێته‌وه
لافی میللی‌ییه‌ت به ده‌م له‌م عه‌سره‌دا كه‌ڵکی نی‌یه
ڕۆژی هه‌وڵه، هه‌ر به هیممه‌ت گۆی هونه‌ر ئه‌برێته‌وه
بێ‌قوسووره، چه‌ند جه‌سووره صه‌د شوكر ئه‌ولاده‌كه‌ت
وا له ڕێی تۆدا له خوێنا سه‌یری چۆن ئه‌تلێته‌وه
به‌سیه، ته‌عنه‌م لێ مه‌ده، هه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی جارانتم
هێنده حیلمت بێ هه‌تاكو ده‌ست‌و پێم ئه‌كرێته‌وه
شه‌رته شه‌رتی پیاوه‌تی بێ گه‌ر خودا ده‌ستم بدا
دوژمنت په‌ت‌كه‌م وه‌كوو سه‌گ بیخه‌مه ژێر پێته‌وه
كه له به‌ندیخانه دێته ده‌ره‌وه قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رزی تیا بڵێته‌وه‌و پێی بژی. له 1933 دا میری وه‌ری‌ئه‌گرێ به مامۆستا‌و ئهینێرێته مۆرتكه‌ی بازیان‌و پاشان ئهینێرێته ته‌وێڵه. له هاوینی 1935 دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه مامۆستایه‌ك كه یه‌كێكیان مامۆستا گۆرانی شاعیری به‌ناوبانگ بووه، به‌شداریی له ده‌وره‌یه‌كدا كردووه له به‌غدا بۆ مامۆستایان ئاماده كراوه. بێ‌كه‌س له‌و سه‌رده‌مه‌دا مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی بازیان بووه.
له ساڵی 1937 دا له وزه‌ی میری‌دا نامێنێ مامۆستایه‌كی نه‌ترسی وا له سلێمانیدا هه‌بێ گیانی خه‌بات‌و كوردایه‌تی بڵاوبكاته‌وه، دووری ئه‌خاته‌وه بۆ حیلله‌و پاش ساڵێك ئه‌ی‌نێرێ بۆ عه‌ماره، به‌ڵام بێ‌كه‌س قایل نابێ بچێ و ده‌س له ئیشه‌كه‌ی هه‌ڵ‌ئه‌گرێ‌و دێته‌وه سلێمانی، قوتابخانه‌یه‌ك ئه‌كاته‌وه تا 1941 ده‌رزی تیا ئه‌ڵێته‌وه. ئه‌وجا ئه‌یكه‌نه‌وه به مامۆستای قوتابخانه‌كانی میری‌و، تا دوادواییی ساڵی 1948 له قه‌ره‌داغ‌و سلێمانی‌و سورداش‌و هه‌ڵه‌بجه مامۆستا ئه‌بێ.
له 18.12.1948 دا بۆ یه‌گجاری سه‌ر ئه‌نێته‌وه.
بێ‌كه‌س جگه له زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی و تاڕاده‌یه‌ك ئینگلیزی‌یشی زانیوه. به‌تایبه‌تی له عه‌ره‌بیدا ده‌سێكی باڵای بووه. هۆنراوه‌یه‌كی زۆری عه‌ره‌بیی له‌به‌ربووه. وابڵاوه كه (معلقاتی سبعه) به ته‌واوه‌تی له‌به‌ربووه.
بێ‌كه‌س دووژنی هێناوه. یه‌كه‌میان له ساڵی 1935 دا كه پاش ساڵێك به ده‌ردی سیل كۆچی دواییی كردووه‌و مردنه‌كه‌ی كارێكی زۆری كردۆته سه‌ر ده‌روونی بێ‌كه‌س‌و وای لێ كردووه ماوه‌یه‌ك گۆشه‌گیر ببێ. له‌م ژنه‌ی كچێك و له ژنی دووهه‌می دوو كچ‌و كوڕێكی بووه كه (شێركۆ)یه






کورد ئانلاین می کوشد تا باورهای مذهبی . سیاسی .اجتماعی .فرهنگی ملت کورد را به تمام ایرانیان وکورد زبانان اشنا سازد